بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مازن سەعد شارەزای عێراقیی بواری وزە ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بەسراوەی هاوردەکردنی غازی ئێرانە و ئەو غازەش کە لە لایەن هەندێک لە پەڵاوگەکانی عێراقەوە دابین دەکرێت بە پێی پێویستیی وەزارەتی کارەبا نییە و ئەمەش وا دەکات کە هاوردەکردنی غازی ئێران بەردەوام بێت.
ناوبراو وتی کە ئەگەر لە عێراق ئیرادەیەکی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنانی غاز هەبێت، عێراق واز لە هاوردەکردنی غازی ئێران دێنێت.
مازن سەعد وتی کە نەبوونی پلانی پێویست، گەندەڵی و بەڕێوەنەبردنی شیاو لەو هۆکارانەیە کە وایکردووە عێراق نەتوانێت غاز بەرهەم بێنێت.
ئەو شارەزایەی بواری وزە وتی کە عێراق دەتوانێت غاز هەناردەی ناوچەکە و جیهان بکات نەک ئەوەی کە هاوردەکار بێت./.