بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەکێکی نوێی تاقیکردەوە کە تایبەتە بە ناردنی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان و تاقیکردنەوەکەشی سەرکەوتوو بووە.
مووشەکەکە ناوی قائیم 100 و ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کراوە و توانای هەیە مانگێکی دەستکرد بە کێشی 80 کیلۆگرام لە 500 کیلۆمەتری خولگەی زەویدا جێگیر بکات.
لیوا ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی تاقیکردنەوەی ئەم دەسکەوتە نیشتمانییەدا وتی کە وڵاتانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە سەرکردایەتی ڕژێمی ناپاک و تیرۆریستیی ئەمریکا بە سەرجەم تواناکانی خۆیانەوە لە بەرامبەر پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی پیلانگێڕییان کرد بەڵام هەوڵ و تێکۆشانی گەنجانی زانای ئێران بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەم دەسکەوتە مەزنەی هاوکات لە گەڵ قورسترین سزا و گەمارۆکانی مرۆڤایەتی بۆ وڵاتی ئازیزمان بە دیاری هێناوە./.