بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مووشەکی سەیاد 4B بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و فەرماندەی هێزی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەش و ژمارەیەک لە پسپۆڕانی بواری پیشەسازی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوونوێنی کرا.
تاقیکردنەوەی سیستەمی پێشکەوتووی باوەڕ 373 بە مووشەکی سەیاد 4B سەرکەوتووانە بەڕێوەچووە کە لە مەودای زیاتر لە 450 کیلۆمەتردا بووە.
مەودای بڕینی ڕاداری دۆزینەوەی سیستەمی باوەڕ 373 لە 350 کیلۆمەتر بۆ 450 کیلۆمەتر و مەودای بڕینی ڕاداری پێکدادانی ئەو سیستەمە لە 260 بۆ 400 کیلۆمەتر بەرز بووەتەوە./.