بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی سعوودیە لە مانگی ئابی 2022 شازادە عەبدوڵڵا بن فەیسەڵ ئالی سعوودیان بە هۆی ڕەخنەگرتنەوە لە محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە بە 30 ساڵ زیندانیکردنی سزا داوە. ناوبراو خوێندکاری بەشی ماستەری زانکۆی بوستۆنە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دۆستەکانی شازادە عەبدوڵڵا بن فەیسەڵ ئالی سعوود ڕایانگەیاندووە کە بە دەگمەن ئاماژەی بە شازادەبوونی خۆی داوە و هەروەها باسی ئەوەشی نەکردووە کە سیاسەتی سعوودیە چۆنە و بۆ ئەو گرنگ بووە کە هەوڵ و تواناکانی لە سەر خوێندن و کاروباری تایبەتی خۆی چڕ بکاتەوە.
بە وتەی ژمارەیەک لە بەرپرسانی سعوودیە، پاش دەستبەسەرکردنی شازادە زەمیل، ئامۆزای شازادە عەبدوڵڵا بن فەیسەڵ لەو وڵاتە، ناوبراو لە ئەمریکا بابەتەکەی لە گەڵ کەسە نزیکەکانی خۆی باس کردووە و لە سەردانەکەی بۆ سعوودیە بە هۆی ئەم وتووێژانەوە دەستبەسەر کرا و سەرەتا 20 ساڵ و پاشان لە مانگی ئاب سزاکەی بۆ 30 ساڵ بەرز کرایەوە.
لە پاش گەیشتنی محەممەد بن سەلمان بە جێنشینیی سعوودیە، گوشارەکان لە سەر سعوودییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا زیادی کردووە./.