بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سعوودیە کە لە سزای لەسێدارەدانی نایاسایی مێرمنداڵان و گەنجان دۆسیەیەکی ڕەشی هەیە، ئەم جارە بەنیازە 8 مێرمنداڵ کە هەموویان لە پێکهاتەی شێعەی ئەو وڵاتەن، لە سێدارە بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگی ” اوقفوا المذبحە ” (کوشتار ڕابگرن) چالاک کراوە. ئەم هاشتاگە لە کاردانەوەی خەڵکە بەرامبەر بە ئەگەری لەسێدارەدانی ئەم مێرمنداڵانە لە زووترین کاتدا.
ڕژێمی سعوودیە بە بێ ئەوەی کە تاوانی ئەم کەسانە ڕوون بکاتەوە، دەستبەسەر، زیندانی و پاشان دادگایی کردوون و لە ئاکامدا سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەوان دەرکردووە.
لە ئێستادا دەیان کەس لە گرتووخانەکانی ڕژێمی سعوودیە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی خۆیان دەکەن و ژمارەیەک لەوان تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵدایە./.