بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد واژۆکردنی ڕێکەوتنی دیاریکردنی سنورە دەریاییەکانی لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراوی بە دەسکەوتێک بۆ خۆڕاگری ناو برد.
ناوبراو وتی: تەنیا یەک درۆنی خۆڕاگری لە میانەی دانوستانەکانی دیاریکردنی سنورە دەریاییەکان، بووە هۆی ئەوەی کە دوژمن لە شەڕی دژ بە خۆڕاگری بترسێت و مەرجەکانی لوبنان قبووڵ بکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری لە پەرلەمانی لوبنان وتی: لوبنان لەو دانوستانانەدا دەسکەوتێکی گرنگی مسۆگەر کرد و نزیکەی 850 کیلۆمەتری چوارگۆشە سنوری ئاویی وەرگرتەوە و بەشی دەرهێنانی غاز و نەوتی ئازاد کرد.
سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانیش پێشتر لە وتارێکدا ئەم ڕێکەوتنەی بە سەرکەوتنی گەورە بۆ حکومەت، گەل و خۆڕاگری لوبنان ناو برد./.