بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە ماوەی سەرۆکایەتیدا بە گەمژەیی ناسراوە، لە لێدوانێکدا و وەک دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران ڕایگەیاند کە ئێمە ئێران ئازاد دەکەین.
خەڵک و کاربەدەستانی ئێرانی وێڕای ئیدانەکردنی ئەو دەستێوەردانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوەیان وەبیری بایدن و تیمەکەی هێناوەتەوە کە واشنتن لە شەڕەکانی ئەفغانستان، عێراق و سوریا شکستی هێناوە و هیچ کات توانای ڕوبەڕوبونەوەی ئێرانێکی بەهێزی نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش خەڵک وەڵامی بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکایان داوەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەفغانستان و عێراق دوو وڵاتی دراوسێی ئێرانن، دۆخی ئەو وڵاتانە گوزارشت لەوە دەکات کە دیمۆکراسی ئەمریکی بە واتای چییە، ئەمریکا دوژمنی ئازادی و سەربەخۆیی وڵاتانە.
ئەوەی کە لە وڵاتانی ئەفغانستان و عێراقدا بینراوە، ئەوەیە کە ئەمریکا بە درووشمی ئازادی ئەو وڵاتانەی ڕووخاندووە.
بەشێکی دیکەی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ووشیاری گەلی ئێران و پشت بەستن بە تواناکانی خۆیان شکست بە هەر پیلانێکی ئەمریکا دێنێت و بایدن و تیمەکەی دەبێت ئەوە بزانن کە تاران، دیمەشق و کابوڵ نییە./.