بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەیەک لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرایان کردووە کە یەک لە سەر سێی گەنجانی زایۆنیست بڕوایان بەوە نییە کە ڕژێمی تەل ئەبیب 25 ساڵی دیکە بوونی هەبێت.
بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەک کە هاوپەیمانی بزوتنەوەکانی گەنجانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامی داوە و کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئەو ڕژێمەش بڵاوی کردووەتەوە، یەک لە سەر سێی گەنجانی زایۆنیست نایانەوێت لە سوپادا چالاکی بکەن.
کەناڵە زایۆنیستەکە ئامارەکەی بە کارەسات و مەترسیدار ناو بردووە.
ئەمنۆن و ئەبرۆموفیت شرۆڤەکاری سیاسیی کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە یەک لە سەر سێی گەنجانی زایۆنیست نازانن کێ ئێسحاق ڕابین سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو ڕژێمەی کوشتووە، لەوەش خەراپتر ئەوەی کە یەک لە سەر سێی گەنجانی زایۆنیست نایانەوێت ببنە ئەندامی سوپا و یەک لە سەر سێی شارۆچکەنشینەکانیش بڕوایان بەوە نییە کە ڕژێمەکە 25 ساڵی دیکە بوونی هەبێت./.