بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن شەوی پێنج شەممە 3 ی تشرینی دووەمی 2022 ڕەخنەی لە سیاسەت و ستانداردی دووفاقیی ئەمریکا لە بەرامبەر دۆسیەی ئەم وڵاتە گرت.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن کە کەناڵی ” المسیرە ” بڵاوی کردەوە، هاتووە کە یەمەن لە بانگەشەی ئەمریکییەکان سەبارەت بە هەوڵی دابینکردنی ئاشتی لەم وڵاتە تووشی سەرسوڕمان بووە، لە بەر ئەوەی کە واشنتن هۆکاری سەرەکی کێشەکانی خەڵکی یەمەنە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەمریکا بەم بانگەشەیە هەوڵی شاردنەوەی پیلانگێڕییەکانی لە بەرامبەر یەمەن دەدات، خەڵکی یەمەن گەمارۆ دراون و ڕۆژانە بە چەکی ئەمریکی دەکوژرێن.
وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ڕێگری لە هەر هەوڵێکی ڕاستگۆیانە و ڕاستەقینەش بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە یەمەن دەکات./.