بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی نێودەوڵەتی دراو لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بە ناونیشانی ” ئاسۆی بەردەم ئابوریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست ” ڕێژەی قەرزە دەرەکییەکانی 28 وڵات بە تایبەت ئێرانی تاوتوێ کردووە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئێران لە ساڵی 2022 بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە کەمترین ڕێژەی قەرزی دەرەکیی هەیە.
ڕاپۆرتەکە ڕێژەی قەرزە دەرەکییەکانی بەراورد بە ڕێژەی وەبەرهێنانی ناوخۆیی بە لە سەدا 0.5 خەمڵاندووە و ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی قەرزە دەرەکییەکانی ئێران لەمساڵ زیادی نەکردووە./.