بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس، شەوی سێ شەممە، لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە وڵاتی جەزایر وتی کە دەبێت مافی فەڵەستینییەکان لە ڕژێمی زایۆنیستی وەربگرینەوە.
ناوبراو وتی: تەنیا بە وەرگرتنەوەی مافی گەلی فەڵەستین ئاشتی مسۆگەر دەبێت و تێپەڕبوونی کاتیش ئەم مافە لە ناو نابات.
سەرۆک کۆماری تونس وتی کە دەبێت وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی پیرۆز پێک بهێندرێت.
قەیس سەعید وتی: لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و گەیاندنی دەنگی گەلی فەڵەستین هەوڵ دەدەین.
ناوبراو وتی: فەڵەستین لەبیر ناکەین، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە گەڵ فەڵەستین کەرامەت و سەربەرزی هاوبەشمان هەیە.
قەیس سەعید وتی: هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری جەزایر بووەتە هۆی لێک نزیکبوونەوە و یەکگرتوویی لایەنەکانی فەڵەستین و دەبێت تێڕوانینی نوێ بخەینەڕوو کە پیشاندەری پێویستی یەکگرتوویی و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی ناکۆکییەکان بێت./.