جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی: تۆڵەی شەهید سولێمانی لە کاتی خۆیدا دەکەینەوە

جام کوردی – ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئێمە هیچ کات شەهیدبوونی شەهید سولێمانی لەبیر ناکەین، ئەوە بزانن، ئەو قسە کە کردوومانە، پێی پابەندین، لە کاتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت.

تشرینی دووه‌م 2, 2022
in ئاسیا, ئەمریکا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە 13 ی گەڵاڕێزان ڕۆژی نیشتمانیی خەباتی دژ بە ڕەوتی ستەمکاری جیهانی، لە چاوپێکەوتنی سەدان کەس لە خوێندکاران، وتیان: ئەمریکییەکان لەم ڕۆژە گرنگە و گردبوونەوەکان و یەکڕیزی خەڵک، توڕەبوونی خۆیان نەشاردووەتەوە، لە بەر ئەوەی کە ئەمڕۆژە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکا پیشان دەدات و شکست و سەرشۆڕشی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەشی دەسەلمێنێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: بە پێچەوانەی ئەوانەی کە باس دەکەن کێشەی ئێران و ئەمریکا لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی بنکەی سیخوڕیی ئەو وڵاتە لە تاران دەستیپێکردووە، کێشەی گەلی ئێران و ئەمریکا ئەو کاتە دەستیپێکرد کە واشنتن بە یارمەتی بەریتانیا حکومەتی نیشتمانیی موسەدقیان لە کودەتایەکدا ڕووخاند.

بەڕێزیان وتیان: دکتۆر موسەدق نە کەسێکی ئائینی بوو و نە بانگەشەشی بۆ دەکرد، تەنیا تاوانی ئەوە بوو کە پێداگریی لەوە دەکرد نەوتی ئێران لە دەستی گەلدا بێت نەک بەریتانییەکان، بەڵام ئەمریکییەکان بە هۆی بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە ئەوەیان لێ قبووڵ نەکرد و بە پێچەوانەی چاوەڕوانیی موسەدق بۆ هاوکاریی ئەمریکا، لە پشتەوە خەنجەریان لەودا و لە ڕێگای پارە و هاوکاری هەندێک خیانەتکار و ئاژاوەگێڕەوە حکومەتەکەیان ڕووخاند.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لێدوانی ئەم ڕۆژانەی بەرپرسانی ئەمریکای سەبارەت بە پاڵپشتی لە گەلی ئێران، ئەوپەڕی دووڕوویی ناو برد و بەم پرسیارە بەرامبەر بەوان وتیان: ئایا کردەوەیەک ماوە کە لە ماوەی ئەم 4 دەیەدا توانای جێبەجێکردنتان هەبووبێت بەڵام جێبەجێتان نەکردبێت؟ ئەگەر شەڕی سەربازیی ڕاستەوخۆتان نەکردووە، یان تواناتان نەبووە و یان لە گەنجانی ئێرانی ترساون.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شەهیدکردنی فەرماندە و قارەمانی نیشتمانیی ئێرانییەکان و قارەمانی ناوچەکە، شەهید حاجی قاسم سولێمانی و شانازیکردن بەم تاوانەیان لە پیلان و تاوانەکانی دیکەی ئەمریکا ناو برد و وتیان: ئێوە پاڵپشتیتان لە بکوژانی زانایانی ناوەکی ئێمە، واتە زایۆنیستەکان، کرد و بە دەستبەسەرداگرتنی ملیاران دۆلار لە دارایی گەلی ئێران لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، گەلی ئێرانتان لە مافی خۆیان بێبەش کردووە.

بەڕێزیان ئەمریکای ئەمڕۆیان هەمان ئەمریکای دوێنێ و ئەمریکای 28 ی گەلاوێژ و ئەمریکای لایەنگری سەدام ناو برد و وتیان: ئەڵبەت شێوازی دوژمنایەتی ئەوان بەراورد بە ڕابردوو گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە بەڵام ئێمە متمانەمان بە گەنجان و کاربەدەستانی خۆمان هەیە و دەزانین کە دەتوانن بە سەر ئەم شێوازە لە دوژمنایەتییەدا زاڵ بن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەیان بە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دا و وتیان: یەک نموونە لەم سیاسەتە هەڵەیە، هێرشی 20 ساڵی ڕابردووی ئەمریکا بۆ ڕیشەکێشکردنی تالیبان بوو کە تاوان و کوشتاری زۆری بە دواوە بوو بەڵام پاش 20 ساڵ بە ناچار لە ئەفغانستان کشانەوە و ئەم وڵاتەیان ڕادەستی تاڵیبان کردەوە.

بەڕێزیان هێرشی سەر عێراق و مسۆگەرنەبوونی ئامانجە دیاریکراوەکانیان بە هەڵەیەکی دیکەی ئەمریکییەکان ناو برد و وتیان: ئەمریکییەکان سەرەتا هەوڵی دەستنیشانکردنی کەسانی خۆیان یان بەسراوەکانی خۆیان بوون و هیچ کات هەلومەرجی عێراق و بوونی سیاسەتمەدارانی عێراق لە کوتکەی دەسەڵات بە هەڵبژاردنەکان لە سەر خواستی ئەوان نەبووە و لێرەشدا شکستیان هێنا.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شکستی ئەمریکا لە سوریا و لوبنان و بە تایبەت لە پرسی دیاریکردنی هێڵی غازییان بە نموونەی دیکەی هەڵەی ئەمریکییەکان ناو برد و وتیان: یەکێکی دیکە لە نیشانەکانی لاوازیی ئەمریکا، دەنگدانە بە سەرۆک کۆماری ئێستا و پێشووی ئەمریکا. لە خولی پێشوو سەرۆک کۆمارێک وەک ترەمپ هەڵبژێردرا کە هەمووان بە شێتیان دەزانی و ئێستاش سەرۆک کۆمارێک لە سەر دەسەڵاتە کە هەمووان لە دۆخی ئاگادارن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ناوخۆی ئێرانیش وتیان: بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکان هەڵگری زانیاری زۆر گرنگ بوو و پیشان دەدات کە دوژمن بۆ تاران و شارە گەورە و بچووکەکان پیلانی داڕشتبوو.

بەڕێزیان ڕووداوەکانی چەند هەفتەی ڕابردوویان بە شەڕێکی هەمەلایەنە نەک تەنیا ئاژاوەگێڕی سەر شەقامەکان ناو برد و وتیان: دوژمن واتە ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی، هەندێک لە وڵاتانی ناپاکی ئەمریکی و گرووپە تیرۆریستییەکان بە هەموو هێزێکەوە هاتنە گۆڕەپانەکە و بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگا هەواڵگرییەکان، میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەزموونەکانی ڕابردوو لە ئێران و ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە، هەوڵی ئەوەیان دا زیان بە خەڵک بگەێنن.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەڵبەت گەل وەڵامێکی ڕاستەقینەی ئەوانی دایەوە و ئەوانی لە گەیشتن بە ئامانجی پیلانەکانیان تووشی شکست کرد./.

Previous Post

ئەو چەکەی ئێران کە وڵاتانی ڕۆژئاوای تۆقاندووە

Next Post

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: ڕێگای پێشکەوتن، دادپەروەری و خۆڕاگری بەهێزەوە درێژەپێدەر دەبین

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: ڕێگای پێشکەوتن، دادپەروەری و خۆڕاگری بەهێزەوە درێژەپێدەر دەبین

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: ڕێگای پێشکەوتن، دادپەروەری و خۆڕاگری بەهێزەوە درێژەپێدەر دەبین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020