بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاهید 136 یەکێک لە باشترین و کاریگەرترین درۆنەکانی ئێرانە. ئەو درۆنەی کە دەتوانێت نزیکەی 2000 کیلۆمەتر ببڕێت و 30 تا 40 کیلۆ تەقەمەنی هەڵبگرێت.
درۆنی شاهید 136 دەتوانێت بە ئاسانی شوێنە هەستیارەکان بکاتە ئامانج، وەک کارگەکان، پاڵاوگەکان، بنکە سەربازییەکان و ….. .
درۆنی شاهید 136 نزیکەی 3.5 مەترە لە 4.5 مەتر درێژی و لە مەودایەکی زۆر نزیکی زەوی دەفڕن و وەک مووشەکی کرۆز و ڕادارەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە.
درۆنی شاهید لە یەک کاتژمێردا دەتوانێت 200 کیلۆمەتر ببڕێت.
لەم ماوەیەدا وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام پڕوپاگەندەی ئەوەیان کردووە کە ئێران درۆنی شاهید 136 ی بۆ شەڕی ئۆکرانیا داوەتە ڕووسیا. ئەگەر وا بێت پیشاندەری پەیوەندی ستراتیژی نێوان تاران و مۆسکۆیە. هەروەها پیشاندەری ئەوەیە کە ئێران لە ڕووی توانای سەربازییەوە چەندە پێشکەوتووە کە زلهێزێکی وەک ڕووسیا پێویستی بەو دەبێت.
بەرپرسانی ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە درۆنەکانی ئێران لە سەدا 30 ی ژێرخانی کارەبای ئەم وڵاتەیان لە ناو بردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم پڕوپاگەندەی ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوایان بە هەوڵی دوژمنان هاوکات لە گەڵ پیلانی ئاژاوەگێڕیی ناوخۆیی ئەم ڕۆژانە داناوە و ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە کە درۆنی ئێرانی بۆ شەڕی ئۆکرانیا بە ڕووسیا درابێت./.