بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر نواک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وتی کە هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران سەرەڕای گوشاری گەمارۆکان لە سەر هەر دوو وڵات، بەردەوام بەرەو گەشەسەندن دەڕوات.
ناوبراو لە کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی ڕووسیا و ئێران کە لە پایتەختی کۆماری شیشان بەڕێوەچوو، وتی: هاوکارییە هاوبەشەکانی ئێمە ئەنجامی ڕوونی هەبووە، سەرەڕای گوشاری گەمارۆکان لە سەر ڕووسیا و ئێران، هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوانمان پیشاندەری گەشەی بەردەوامە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی و ئێران لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوو لە سەدا 36.4 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
نواک وتی: بە پێی ئەنجامەکانی کانوونی دووەم تا ئابی 2022، ڕووسیا و ئێران گەیشتوونەتە 3 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تا کۆتایی ئەمساڵ دەتوانن ژمارەیەکی پێوانەیی لە نێوانیان بە دەست بێنن.
وتیشی کە ڕووسیا و ئێران لە ساڵی 2023 هاوکارییەکانیان لە بواری وزە لە چەندین پرۆژەی نوێ زیاتر دەکەن./.