بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەیەکی عۆمانی هۆکاری وەڵامنەدانەوەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە لایەن سوریاوە ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هێرشەکانی فڕۆکەی مەدەنی و نەفەرهەڵگر بەکار دێنێت و لە ژێر یان سەرەوەی ئەوانەوە هێرشەکان دەکات و ئەگەر مووشەکەکانی سوریا وەڵام بدەنەوە ڕەنگە بەر ئەو فڕۆکە نەفەرهەڵگرانە بکەوێت و دیمەشق بە تاوانبار دابنێن، بەم هۆیەوە ئێمە لە ئێستادا کاردانەوەکەیمان نابێت.
فەیسەڵ مێقداد وتی: هەڵوێستی ئێمە لە بەرامبەر هێرشەکان ڕوونە و دەڵێین و هۆشداری دەدەین کە ڕژێمی زایۆنیستی درەنگ یان زوو وەڵامی دەسدرێژییەکانی ئەم دواییەی وەردەگرێت بەڵام لە ئێستادا ئەوەی بۆ سوریا پێویستە، بیرکردنەوەیە نەک ڕوبەڕوبونەوە.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە داوامان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاوی کرداری بنێت و ئەو ڕژێمە بە دڵنیاییەوە وەڵامی هێرش و دەسدرێژییەکانی وەردەگرێت./.