بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد کەعبی بەڕێوەبەری کۆمپانیای وزەی قەتەر ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە هەوڵی بەدەستهێنانی پشکی لە سەدا 30 ی دەرهێنانی نەوت و غازی لوبنان دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش دانوستانی لە گەڵ چەند لایەنێک کردووە.
ناوبراو وتی کە قەتەر بۆ مسۆگەرکردنی ئەو ئامانجە لە گەڵ کۆمپانیا فەرەنسی و ئیتالییەکان دانوستان دەکات.
کەعبی وتی کە کۆمپانیای وزەی قەتەر سەبارەت بە بەشی غازی دەریاییش لە گەڵ حکومەتی لوبنان دانوستان دەکات.
ناوبراو وتی: ئێمە لە گەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و ئەنی ئیتالیا دانوستان دەکەین تا ببینە وەبەرهێنەری لە سەدا 30 ی کێڵگە نەوت و غازییەکەی لوبنان، ئێمە لە پاش دانوستانەکان ڕێکەوتن دەکەین و بە فەرمیش ڕایدەگەێنین.
ڕژێمی زایۆنیستی و لوبنان پاش ساڵانێک دانوستان لە بنکەی هێزەکانی پارێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان لە ئەلناقورە، ڕێکەوتنی دیاریکردنی سنوری دەریاییان واژۆ کرد.
بە پێی ئەو ڕێکەوتنە، کێڵگەی غازیی قانا دەدرێتە لوبنان و لە بەرامبەر ئەمەش کێڵگەی غازیی کاریش بە تەواوی بە ڕژێمی زایۆنیستی دەدرێت.
سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنەی بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ حکومەت، گەل و خۆڕاگری لوبنان ناو برد./.