بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 29 ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی جیهانیی جەڵتەی مێشک بەرز ڕادەگیرێت.
لە سەرتاسەری جیهان لە هەر چوار کەسی تەمەن سەروی 25 ساڵ لە ماوەی ژیانیدا کەسێک تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت. زیاتر لەمەش پێشبینی دەکرێت کە ئەمساڵ نزیکەی 12 ملیۆن و 200 هەزار کەس لە جیهاندا تووشی یەکەم ئەزموونی جەڵتەی مێشک بن و بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی جیهانی جەڵتەی مێشک، نزیکەی 6 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە جیهان بەم هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن.
هەروەها بە پێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 110 ملیۆن کەس لە جیهان تووشی جەڵتەی مێشک بوون.
ئامانج لە بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی جەڵتەی مێشک، ووشیارکردنەوەی خەڵک و باسکردنی ڕێگریییەکان لەم نەخۆشییە دەبێت.
لە ساڵی 2004 ڕۆژی جیهانی جەڵتەی مێشک لە کۆنفرانسی جیهانیی جەڵتەی مێشک لە وڵاتی کەنەدا دیاری کرا و لە ساڵی 2006 ئەم ڕۆژە لە لایەن ڕێکخراوی جیهانی جەڵتەی مێشک کە لە هەمان ساڵدا پێکهێنرا، بەرز ڕاگیرا. ڕێکخراوەکە قازانج نەویستە و بەدەر لە پێدانی زانیاری و ووشیارکردنەوەی خەڵک، یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە لە پاش توشبوون بە جەڵتەی مێشک هێشتا بە زیندوویی ماونەتەوە./.