بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێش درووستکردنی کۆشکی مەیان پشتە، لەو شوێنەدا کۆشکێکی بەشکۆ بە ناوی خوشتاریا هەبووە کە سەر بە بازرگانێکی ڕووسیا بووە و لە ڕیزی یەکەم کەساندا بووە کە پیشەسازی کارەبایان هێناوەتە ئێران. دەگێڕنەوە کە لەو سەردەمەدا کە کارەبا بوونی نەبووە لە شەوانی تەم و مژاویی بەندەری ئەنزەلی لە باکوری ئێران ئەم بینایە بە ڕووناکییەکەی دیمەنێکی جوانی دەخوڵقاند. بینای کۆشکی مەیان پشتە لە ساڵی 1308 ی کۆچی هەتاوی لە شوێنی کۆشکی خوشتاریا دەستیپێکرد و لە ساڵی 1314 کۆتایی هات. ڕوبەرەکەی 1168 مەتری چوارگۆشەیە.
ئەم کۆشکە لە ئێستادا مۆزەخانەی سەربازییە و هەموو جۆرە چەکێکی سارد و گەرمی سەردەمی سەفەوییەکان تا ئێستای تێدا نمایش کراوە./.