بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕۆژی یەک شەممە 30 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شیرازی کرد و هاوخەمی خۆیی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ڕاگەیاند.
ئالی سادق لەو کۆبوونەوەدا پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی محەممەد شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بە ناوبراو ڕاگەیاند.
لەو کۆبوونەوەدا دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بەغدا و چۆنیەتی پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ کرا./.