بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانەی وتارێکیدا ڕەخنەی لە تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی گرت و بە تاوان ناوی برد.
ناوبراو وتی: گرنگ نییە کێ سەبارەت بە فەرماندە سولێمانی چۆن بیری دەکردەوە، ئەوان بەرپرسێکی فەرمی بوون.
پوتین وتی: ئەوان لە وڵاتێکی سێهەم کوژران (شەهید بوون) و وتیان ئێمە کوشتمان. ئەمە واتای چییە؟ ئەمە چ جیهانێکە؟
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: جیهان بەرەو مەترسیدارترین قۆناغی پاش شەڕی دووەمی جیهانی دەڕوات و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پشتەوە تەواوی ڕووداوەکانی ئۆکرانیان./.