بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەڵکی تاران و سەرتاسەری ئێران ئەمڕۆ هەینی 28 ی تشرینی یەکەمی 2022 بۆ ئیدانەکردنی تاوانە تیرۆریستییەکەی شیراز و دژ بە ئاژاوەگێڕانی بەکرێگیراو ڕژانە سەر شەقامەکان.
خەڵکی تاران و سەرتاسەری ئێران لەو ڕێپێوانەدا نەفرەتی خۆیان لە دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی پیشاندا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومی و سەربازی لە تاران بەشدارییان لە ڕێپێوانە شکۆمەندانەکەی خەڵکدا کرد.
خەڵک لە تاران درووشمی مردن بۆ ئەمریکا و پاڵپشتی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان بەرز کردەوە.
لەو ڕێپێوانەدا بەیاننامەیەک وەک پاڵپشتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کرایەوە کە تێیدا هاتووە تاوانە تیرۆریستییەکەی شیراز پیشاندەری پیلانی ڕەشی دوژمنان و ڕەوتی ستەمکاری جیهانییە لە دژی گەلی ئێران و تەواوکەری ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەیە.
بەیاننامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەوانەی بە لێدوان و کردەوەکانی خۆیان بەستێنی ئاژاوەگێڕییان خوڵقاندووە، دەستیان بە خوێنی کەسانی بێ تاوان تێکەڵ کردووە و بە هاوبەشی تاوانی دوژمنان دادەنرێن و گەلی بەهێزی ئێران هیچ کات لێبوردن بۆ ئەوان دەرناکات و پێویستە ڕوبەڕوی یاساش بکرێنەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم پیلانگێڕییە کردەوەی هاوبەشی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەیە و بە دڵنیاییەوە کە باجێکی قورسی تاوانەکانیان وەردەگرن./.