بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا هاتووە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
تاوانی دڕندانە لە مەزاری پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد بن موسا (ع) کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان پیاو و ژن و منداڵی بێ تاوان، دڵی هەمووانی تازیەبار کرد. ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێن بەڵام خەمی لە دەستدانی ئازیزان و هەروەها بێڕێزی بە مەزاری ئالوبەیت (ع) تەنیا لە ڕێگای گەڕان بە دوای سەرچاوەی ئەم کارەساتانە و هەنگاوی یەکلاکەرەوە و بیرمەندانە لە سەر ئەوان، قەرەبوو دەکرێتەوە. هەمووان لە بەرەنگاربوونەوەی دەستی دوژمنی شەڕەنگێز و بەکرێگیراوانی خیانەتکار یان نەزانی ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیمان لە ئەستۆیە، لە دەزگاکانی پاراستنی ئاسایش و دەزگای داد تا چالاکوانانی بواری ئایدۆلۆژیا تا یەک بە یەکی خەڵکی ئازیز دەبێت دەستێکی یەکگرتوو بن لە بەرامبەر ئەو ڕەوتەی کە دەسدرێژی دەکاتە گیانی خەڵک و ئاسایش و پیرۆزییەکانی ئەوان، گەلی ئازیز و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە دڵنیاییەوە لە بەرامبەر پیلانگێڕی دوژمنانی ناپاک سەرکەوتن بە دەست دێنن.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە تازیەبارانی ئەم ڕووداوە و خەڵکی شیراز و تەواوی گەلی ئێران ڕادەگەێنم و داوای چاکبوونەوەی بەپەلەی برینداران لە خودای گەورە دەکەم.
سەید عەلی خامنەیی
5 ی گەڵاڕێزانی 1401 ی کۆچی هەتاوی