بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان جەختیکردەوە کە بەئەنجام گەیشتنی ڕێکەوتنی دیاریکردنی سنوری دەریایی ئەم وڵاتە و فەڵەستینی داگیرکراو بابەتێکی تەکنیکییە و هیچ ڕەهەندێکی سیاسیی نییە.
ناوبراو وتی کە ئەم ڕێکەوتنە لە دژی سیاسەتی دەرەوەی لوبنان نییە.
لێدوانەکەی میشل عون لە وەڵامی ئەوەدا بووە کە یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە ڕێکەوتنەکە بە واتای قبووڵکردنی بوونی ئیسرائیلە لە لایەن وڵاتێکی دوژمنەوە.
ڕێکەوتنی دیاریکردنی سنوری دەریایی لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراو بە بێ هیچ ڕێوڕەسمێکی هاوبەش واژۆ کرا./.