بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی ئەو تاوانەی لە ئەستۆ گرتووە، وتی کە لەم ڕووداوەدا دەبێت بیر لە ڕیشەی بیری توندڕۆی ئەم گرووپە تیرۆریستییە و لایەنگرانی، واتە ئەمریکا، بکرێتەوە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی کە هەمووان دەزانن ئەمریکا لە عێراق چۆن پاڵپشتی داعشی کرد و چۆن بەشیک لە سەرکردەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە عێراقەوە بەرەو ئەفغانستان گوازرانەوە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە داعش پاش تاوانەکانی لە سوریا و عێراق، ئەمڕۆ ڕۆڵێکی نوێ لە ئەفغانستان دەگێڕێت.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا بۆ دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە ژووری عەمەلیاتی پێکهێناوە و هاوبەشی ئەوانەیە کە کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز و زاهیدانیان کردووە./.