بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق لە پەیامێکدا کردەوە تیرۆریستییەکەی شاهچراغی شیرازی ئیدانە کرد کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی بێ تاوان.
ناوبراو بەم بۆنەوە پەیامی هاوخەمی خۆیی بە گەل و ڕێبەر و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند و وتی: دەسەڵاتی ئێران نموونەی ئیسلامی ڕاستەقینەیە و ڕایدەگەێنین کە بەردەوام لایەنگری ئەم ڕێگای ئیسلامییە دەمێنینەوە، ڕێگایەک کە سەرەڕای کێشە و دوژمنایەتی و کردەوە تیرۆریستییەکان لە لایەن ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە هەموو هێزێکەوە درێژەی دەبێت.
کەعبی وتی کە گەل و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تێچووی پاڵپشتی لە زوڵملێکراوانی جیهان لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکاری جیهانی دەدەن.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: چارەنووسێکی هاوبەش چاوەڕوانی گەلانی ئێران و عێراق دەکات، ئاسۆی بەردەم هەر دوو گەلی ئێران و عێراق یەکێکە و یەک دوژمنیان هەیە./.