بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە و بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئاگادارەکان، 13 کەس شەهید و 21 کەس بریندار بوون، ژنێک و دوو منداڵ لە نێو شەهیدەکاندان.
فەرماندەی هێزی ئینتیزامی پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە کە یەک کەس ئەنجامدەری هێرشەکە بووە و دەستبەسەر کراوە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەنجامدەری ئەو کردەوە تیرۆریستییە ئێرانی نییە.
ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکەی شیراز کەسێکی توندڕۆ و تەکفیرییە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستیەکان 3 کەس بوون کە دوو لەوان دەستبەسەر کراون و هەوڵەکان بۆ دەستبەسەرکردنی کەسی سێهەمیش بەردەوامە./.