بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئەفغانستان و فەڵەستین وتووێژ کراوە.
ناوبراو وتی کە حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان دۆسیەی فەڵەستین بە دۆسیەی سەرەکی جیهانی ئیسلام دەزانێت و بەردەوام پاڵپشتی لە فەڵەستینییەکان دەکات.
ئەو بەرپرسەی تاڵیبان ئاماژەی بە کاتی کۆبوونەوەکە نەداوە بەڵام بە پێی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ تورکیا پێدەچێت کۆبوونەوەکە لەو وڵاتە کرابێت.
کۆبوونەوەی هەر دوو شاندی تاڵیبان و حەماس لە کاتێکدا کراوە کە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە بەشێک لە سەرکردەکانی تاڵیبان داوای تاوتوێکردنی پرسی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ تەل ئەبیب کردووە.
کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی وتەبێژی تاڵیبان و بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بە کردەوە ئەو دەنگۆیانەی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بەدرۆخستووەتەوە./.