بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کارین ژان پیێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە هەفتەکانی داهاتوو چاودێری بڕیارەکانی سعوودیە بە تایبەت بۆ دەنگدان لە دژی ڕووسیا لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ ئۆکرانیا دەکات.
ناوبراو وتی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بژاردەکانی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی واشنتن و ڕیاز تاوتوێ دەکات و لەو پێناوەشدا بڕیارەکانی ئەم دواییەی سعوودیە بۆ پاڵپشتی لە ئۆکرانیا ڕەچاو دەکرێت.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کە ئەم بڕیارانەی سعوودیە قەرەبووی بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئۆپێک پڵەس ناکاتەوە بەڵام شیاوی لەبەرچاوگرتنە.
ژان پیێر وتی کە ئەمریکا لە چەند هەفتەی داهاتوو چاودێری سەرجەم بڕیارەکانی سعوودیە دەکات./.