بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە بە پێی بڕیاری لایەنە پەیوەندیدارەکان و لە چوارچێوەی یاسای پەیوەندیدار و میکانیزمی سزادانی پەیوەندیدار و وەک هەنگاوێکی بەرامبەر، ئەم کەس و دامەزراوانەی سەر بە یەکێتی ئەورووپا بە هۆی کردەوە بەئەنقەستەکانی ئەوان لە پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان، هاندان بۆ تیرۆر و توندووتیژی کە بووەتە هۆی توندووتیژی، کردەوە تیرۆریستییەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دژی گەلی ئێران، دەخرێنە ڕیزی سزا و گەمارۆکانیەوە.
بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو کەس و دامەزراوانەی خراونەتە ڕیزی سزاکانەوە بریتین لە:
دامەزراوەکان:
گرووپی بە ناو دۆستایەتی ئێرانی ئازاد (Friends of Free Iran) و ئەندامەکانی لە پەرلەمانی ئەورووپا.
کۆمیتەی نێودەوڵەتی گەڕان بە دوای دادپەروەری (The International Committee in Search of Justice, ISJ) و ئەندامەکانی.
کەناڵی ئەڵمانیی Deutsche Welle Persian
کەناڵی فەرەنسی RFI Persian
دامەزراوەی نێودەوڵەتی دژە ڕەگەزپەرستی و دژە جووی فەرەنسا LICRA
کۆمپانیای Karl Kolb Co ی ئەڵمانیا کە کاتی خۆی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی سەدام داوە.
کۆمپانیای Rhein Bayern Fahrzeugbau Co ی ئەڵمانیا کە کاتی خۆی غازی کیمیایی ڕادەستی ڕژێمی سەدام کردووە.
کەسەکان:
Aljo Vidal Quadras سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی گەڕان بە دوای دادپەروەری.
Javier Zarazlejos هاوسەرۆکی گرووپی بە ناوی دۆستایەتی ئێرانی ئازاد لە پەرلەمانی ئەورووپا.
Charlier Weimers ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا.
Helmot Geuking ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا.
Hermann Tertsch ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا.
Meyer Habib ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا
Martine Valleton سەرۆک شارەوانی ڤیلپێنتی فەرەنسا.
Jean Francois Legaret سەرۆک شارەوانی پێشووی ناوچەی یەکی پاریس.
Johanned Boie و Alexandra Wurzbach کە وەک بەڕێوەبەر و سەرنووسەری ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیا ناویان هاتووە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەفتەی ڕابردووش ژمارەیەک کەس و دامەزراوەی یەکێتی ئەورووپای خستە ڕیزی سزاکانیەوە./.