بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ” النشرە ” ڕایگەیاند کە یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سوریا لە باکوری لوبنان بەرەو خاڵی سنوریی ” زمریا ” کەوتووەتەڕێ تا بگەنە گوندەکانی قەلەمون.
گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بە چاودێری وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەفسەرانی ئاسایشی گشتی و سوپای لوبنان بووە.
لە یەکەم کارواندا 100 خێزانی سوری بۆ وڵاتی خۆیان گەڕاونەتەوە.
هیکتۆر حەجار وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لوبنان ڕایگەیاندووە کە پرۆسەکە بە بێ هیچ بەربەستێک بەردەوام دەبێت.
ناوبراو داوای لە ئاوارەکانی سوریا کردووە کە بۆ گەڕانەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن./.