بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە کە سبەی پێنج شەممە 27 ی تشرینی یەکەمی 2022 وەک ڕۆژی دەنگدان بە ئەندامانی کابینەکەی دیاری بکرێت.
دەوترێت کە سودانی 16 وەزیری لە 22 وەزیری کابینەکەی دەستنیشان کردووە و ئەو 6 وەزیرەکە پەیوەندی بە ناکۆکی کورد و سوننە لە سەر پشکی خۆیان لە کابینەی نوێدا هەیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیار لە سەر ئەوە دراوە کە ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمان دەنگ بە کابینەکەی شیاع سودانی بدات و ناوبراو لە سەر ئەو بنەمایە داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە. کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر بەڕێوەچووە./.