بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئیبراهیم تاها ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەردانی مۆسکۆی کرد و جەختی لە سەر پێویستی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ ڕووسیا کردەوە.
ناوبراو وتی: جیهان دەستی بە تێگەیشتن لەوە کردووە کە ئێستا ڕوو دەدات، هەر بۆیە کاتێکی گونجاوە کە بە ڕوونی دۆستایەتی خۆمان لە گەڵ ڕووسیا و گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە دەرببڕین.
حوسێن ئیبراهیم تاها وتی: ئێمە جەخت لە سەر پابەندبوونی خۆمان بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا دەکەینەوە، لە بەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە هاوبەشێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بە تایبەت کە ئەندامی چاودێرە لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی./.