بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە کوردپرێس، تاتیانا بۆچارۆڤا، پزیشکێکی ڕووسیە و لیکۆڵینەوەیەکی لە سەر ئەو کەسانە کردووە کە کێشەی کەمیی ڤیتامین Aیان هەیە لە لەشیاندا و دەڵێت: ڤیتامین (A) یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ بینین و دەماری چاوەکان بەهێز دەکات.
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکەی بۆی دەرکەوتووە کە کەمیی ئەو ڤیتامینە لە لەشدا دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی چاو و گیرانی بۆرییەکان فرمێسک.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: یەکێک لە دەرەنجامەکانی کەمیی ڤیتامین (A) ئەوەیە کە کەسەکە تووشی شەو کوێری دەبێت و لە تاریکیدا بینینی لاواز دەبێت.
ئەو پزیشکە ڕووسیە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤیتامین (A) بە ئاسانی لە ئاوی سەوزەواتە تازەکان و ڕۆنی ماسی و هەروەها بەرهەمە ئاژەڵییەکان بەتایبەت جگەر بەدەست دەهێنرێت./.