بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سوودەکانی ئۆمێگا 3 دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ.
ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی هەر دوو توخمی سۆدیۆم و کالسیۆم ی زیادەی ناو دڵ، لە بەر ئەوەی کە کاریگەری خەراپیان لە سەر دەمارەکانی دڵ هەیە.
خوێن لە مادە پیسەکان پاک دەکاتەوە.
کەمکردنەوەی هەوکردنی سوڕی خوێن.
ڕێگریکردن لە توشبوونی مرۆڤ بە هەندێک لە جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە و هەوکردنی قۆڵۆن و جومگەکان.
ئەگەر لە سەر شێوەی کەپسولە بخورێت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان.
هێنانە خوارەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە ناو خوێنددا، ئەو جۆرە کۆلیسترۆڵانەش بەرز دەکاتەوە کە سوودیان بۆ جەستە هەیە.
وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ئەنسۆلین.
پارێزگاریکردن لە دەماغ و کۆئەندامی هەرس.
پارێزگاریکردن و ڕاگرتنی فشاری خوێن./.