بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد مەهدی ئیسماعیلی وەزیری ڕۆشنبیری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی هەژدەیەمین کۆنفرانسی گشتی ڕێکخراوی ئاژانسەکانی ئاسیا – ئۆقیانوسیە – ئەوانا – بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: هەڕەشەی میدیایی تەنیا لە سەر ئێران نییە و هەر گەلێکی سەربەخۆ و ئازاد لەم جیهانەدا ئەم هەڕەشەی لە سەرە و ڕەنگە جۆرەکەی جیاواز بێت.
ناوبراو وتی: تیرۆریزمی میدیایی کە حکومەتی ستەمکاری ئەمریکا ئەمڕۆ بە ڕوونی جێبەجێی دەکات ئەوەیە کە ئەو پلانانەی کە لە ڕێگای شەڕی سەربازی، ڕۆشنبیری و ئابورییەوە شکستیان هێناوە لە ڕێگای میدیایی و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتییەوە بەرەوپێشی ببەن.
وەزیری ڕۆشنبیری کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان سکاڵا لە سەر میدیا دژبەرەکانی ئێران تۆمار دەکەین و لە داهاتوویەکی نزیکدا سکاڵا یاساییەکانی خۆمان ڕادەستی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین./.