بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غەزاڵە ئیسلامیان ڕایگەیاند کە ئەگەر جستە تووشی کەم ئاوی ببێت، ڕێژەی سوڕی خوێن کەم دەبێتەوە، لەم دۆخەدا لێدانی دڵ زیاتر دەبێت تا ڕێژەی سوڕی خوێن لە جەستەدا بپارێزێت، ئەمەش گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر دڵ.
ناوبراو وتی: لە سەدا 60 تا 70 ی کێشی جەستە لە ئاو پێک دێت، کەم ئاوی هەندێک نیشانەی هەیە وەک سەرئێشە و گیرانی ماسولکەکان.
ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک وتی: ناتوانین ڕێژەیەکی دیاریکراوی ئاوی پێویست بۆ هەر کەسێک باس بکەین، لە بەر ئەوەی کە جەستەی هەر کەسیک بە پێی چالاکی ڕۆژانە، پلەی گەرمی شوێنی ژیان یان چالاکی، ڕێجیمی خۆراک، تەمەن، ڕەگەز و نەخۆشییەکان، پێویستی بە ئاوی زیاتر یان کەمتر هەیە بەڵام بە گشتی ئامۆژگاری ئەوە دەکرێت لە شەو و ڕۆژێکدا مرۆڤ 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
ئیسلامیان وتی کە بەشیک لە ئاوی پێویستی جەستە لە ڕێگای خواردنی میوە و سەوزەوە دابین دەکرێت./.