جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

چۆن ئێران لە ” مافی ئەوەت نییە چەک لە هیچ وڵاتێک بکڕی ” گەیشتە ئەوەی ” تکایە درۆنەکانت بە هیچ وڵاتێک نەدەی “؟

جام کوردی – 39 ساڵ بەر لە ئێستا ئەمریکا بە پلانێکی هەمەلایەنە، گەیشتنی ئێرانی بە چەک سنوردار کرد تا لە شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی سەدام، پێشڕەوی نەکات. ناوی ئەو پلانە، پرۆسەی ئستانچ بوو و ئێستا دەترسێت یەکێک لە دەیان درۆنەکانی بەرهەمی ئێران، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بکاتە ئامانج.

تشرینی یه‌كه‌م 24, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند ساڵێک لە دەستپێکردنی شەڕی سەپێندراوی سەدام لە دژی ئێران تێپەڕ بوو، دوژمن خۆیی لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە دەستی خاڵی لە بەرامبەر زلهێزەکانی جیهان شەڕی دەکرد، بە لاواز و شکستخواردوو دەبینی. ئەو ئێرانەی کە بڕیار بوو سەرەڕای گوشار و گەمارۆکان لە بەرامبەر عێراق لەناو ببرێت، ئێستا هێزەکانی لە ناوچەیەکی دژوار و لە کاتێکدا کە عێراقییەکان بیریان لێ نەدەکردەوە، پرۆسە سەربازییەکانی خەیبەریان جێبەجێ کرد و ئەمەش خاڵێکی وەرچەرخان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

لەم ڕووەشەوە لە یەکی گەڵاڕێزانی ساڵی 1363 ی کۆچی هەتاوی (1984) دوژمنان پلانێکیان پەسەند کرد کە بە پێی ئەو پلانە ئێران مافی کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازیی لە هیچ وڵاتێک نەبوو. ئێرانێک کە هێزە سەربازییەکەی هێندە زۆر نەبوو و ئەو توانا کەمەشی بە هەزار شێوە و لە ڕێگا نافەرمییەکانەوە دابین دەکرد.

هێزی سەربازیی ئێران پێش شۆڕشی ئیسلامی چۆن بووە؟

ئێران لە پێش شۆڕشی ئیسلامی و سەردەمی پاڵەوی بە تەواوی بەسراوەی وڵاتانی بیانی، بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بووە. کاروباری سەربازیی ئێران لە ئەستۆی چەندین هەزار ڕاوێژکاری ئەمریکی بووە. ئێران لە ڕووی سەربازییەوە هیچ وەبەرهێنانێکی نەبووە و کەرەستە و پێداویستییەکانی هاوردە دەکرد. بە هۆی بەسراوەیی بە ئەمریکاشەوە ئێران لە بەرەی وڵاتانی ڕۆژئاوادا بووە.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە بەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ ئەمریکا پچڕا، وڵات لەم ڕووەوە ڕوبەڕوی کێشە و گرفتی گەورە و جیدی بوویەوە. بە تایبەت لەو کاتەی کە ڕژێمی سەدام لە عێراق بە هاوکاری و پاڵپشتی ئەمریکا و ڕۆژئاوا شەڕێکی دژ بە ئێران دەستپێکرد. بۆ نموونە، لە بواری ئاسمانی سەرجەم پێداویستییەکان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوردە دەکرا و ئێران موڵەتی کڕین و هاوردەی نەبوو. دواتر بە فەرمانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەوتی بەخۆماڵیکردنی پێداویستی هێزە چەکدارەکان لە هێزی ئاسمانییەوە دەستیپێکرد، ئەویش بۆ نۆژەنکردنەوەی پارچەی فڕۆکە شەڕکەرەکان.

دوو خاڵی بەهێزی سەربازیی ئێران کە مێژووەکەی بۆ ساڵانی شەڕی هەشت ساڵە دەگەڕێتەوە:

ڕەنگە ئەوەمان بەردەوام بیستبێت کە لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز (شەڕی هەشت ساڵە) ئێران بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی لە بچووک و گەورەوە کێشەی هەبوو. ئەمە پیشان دەدات کە ئێمە هیچ وەبەرهێنانێکمان نەبووە و بە تەواوی بەسراوەی وڵاتانی دیکە بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا بووین. لە ساڵانی شەڕی هەشت ساڵە هێزەکانی ئێران بیریان لەوە کردەوە کە دەبێت توانا خۆماڵییەکان دەست پێبکات. سەرەڕای سەرجەم کۆسپ و بەربەستەکان دوو بواری گرنگ لە دایک بوو، بواری مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان. هەرچەندە خەڵک تا ڕادەیەک ئاگاداری پیشەسازی مووشەکین، بەڵام وەبەرهێنانی درۆنەکانیش تەمەنێکی هاوشێوەی مووشەک هەیە و درووستکردنی لە ناوەڕاستی شەڕی ئێران و عێراقەوە دەستیپێکرد. ئەم دوو بوارە ئەمڕۆ بوونەتە هێزی سەرەکی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمڕۆ ئێران بووەتە وڵاتێکی بەهێز بۆ هەناردەی کەرەستەی سەربازی و بەرگری:

شارەزایەکی کاروباری سەربازی ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ ئێران بووەتە وڵاتێک کە لە هەناردەی بەرهەمەکانی بەرگری لە ناوچەکە پێگەیەکی بەهێزی هەیە. بەڵام پرسیار ئەوەیە کە بۆ هێزەکانی ئێران گەیشتنە ئەو بڕیارەی پشت بە توانا خۆماڵییەکان ببەستن؟ ئەو کاتەی کە شەهید ئەحمەد کازمی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بوو، شەهید حەسەن تارانی موقەدەم بە یاوەری گرووپێک سەردانی ڕووسیای کرد تا هەم مووشەکی ئەسکەندەر بکڕێت و ئەگەریش کرا لە گەڵ ئەو وڵاتە هاوکاری هاوبەشی هەبێت. مووشەکی ئەسکەندەر مووشەکێکی زەوی بۆ زەوییە کە ڕووسیا بە ئێرانی نەدا و هەر ئەمەش بووە هاندەرێک کە شەهید تارانی موقەدەم لە کاتی گەڕانەوەی بە پشت بەستن بە زانست و بڕوای خۆی و هێزەکانی، مووشەکێکیان لە ئاستی ئەسکەندەر بە ناوی فاتیح بەرهەم هێنا. ئێستا فاتیح بووەتە بنەماڵەیەکی مووشەکی بە مۆدێلە جیاوازەکان کە لە ڕیزی باشترین و کاریگەرترین مووشەکانی ئێرانە و یەکەم مۆدێلیشی فاتیح 110 ناو نراوە.

لە ساڵانی شەڕی سەدام لە دژی ئێران، وڵاتی لیبیا لە گەڵ ئێمە پەیوەندییەکی باشی هەبوو، چەندین مووشەکی بە ئێمە دا تا لە گەڵ عێراقی پڕچەککراو شەڕ بکەین. ئەمەش پرۆسەیەکی دژواری هەبوو، دەبوو سەردانی سوریا بکەین و مەشق و ڕاهێنانی بەکارهێنانیشی بکەین. ئێستا بە پێگەیەک گەیشتووین کە هێزی یەکەمی مووشەکیی ناوچەکەین و لە هەناردەی بەرهەمەکانی بەرگری سەربازیش قسەی زۆرمان هەیە.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە لە داهاتوودا ئامرازێکی سەرەکی لە شەڕەکان دەبێت:

ئەو شارەزا سەربازییە سەبارەت بە وەبەرهێنانی درۆنەکانیش وتی: درۆنەکان یان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکان لە داهاتوودا یەکێک لە ئامرازە سەرەکییەکانی شەڕ دەبێت، وەک چۆن کە لە شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ئەو کاریگەرییە بینرا. ئێران لە ڕیزی 5 یان 6 وڵاتی بەهێزی جیهانە لە بواری درۆنەکان، بە شێوازێک کە ڕووسیا وەک زلهێزێکی سەربازی، ساڵانێک بەر لە ئێستا داوای هاوکاریی لەم بوارەدا لە ئێران کردبوو.

کاتێک درۆنەکانی ئێران ئەمریکای تووشی شڵەژان کردووە:

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارەکەی ئەم دواییەی خۆیان وتیان: سەردەمێک برایان هۆک درۆنەکانی ئێرانی بە فۆتۆشۆپ ناو دەبرد و ڕایدەگەیاند کە کاریگەری ڕاستەقینەیان نییە. بەڵام ئەمڕۆ ئەم کاریگەرییە بە ڕوونی دەبینرێت. بە ڕادەیەک کە فەرماندەی سنتکۆم ڕایگەیاند ئێران بۆ یەکەم جار لە پاش ساڵانێک سەروەری ئاسمانیی ناوچەکەی لە ئەمریکا وەرگرتووە. ئەمریکا پێشتر بە ویستی خۆی هەر کارێکی جێبەجێ دەکرد و کەس توانای ڕێگریی نەبوو. ئەو فەرماندەیە سەردانی کۆنگرێسی کرد و داوای ئەوەیکرد ڕێگری لە درۆنەکانی ئێران بکرێت. ئەمە پیشاندەری هێزی ئێرانە و ئەم هێز و تەکنۆلۆژیایەش ڕادەستی هاوپەیمانەکانی وەک حزبوڵڵای لوبنان دەکات. ئەم بابەتەش بووەتە کێشە گەورەکەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە.

ئێران کە 39 ساڵ بەر لە ئێستا بە پرۆسەی ئستانچ لە لایەن ئەمریکاوە سزا درا تا دەستی بە چەک نەگات و چەکە کۆنەکان بە تێچوویەکی زیاترەوە بکڕێت، ئێستا گەیشتووەتە پێگەیەک کە وڵاتانی دیکە بۆ کڕینی درۆنەکانی ڕیزیان بەستووە./.

Previous Post

لیوا تەنگیسەری: دەتوانین لە جێی بێگانەکان ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەین

Next Post

عادل عەبدولمەهدی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
عادل عەبدولمەهدی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە

عادل عەبدولمەهدی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020