بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرانی ئەمریکی پێیان وایە کە جەڵتەی مێشک و سەرهەڵدانی نەخۆشییەکان و کێشەکانی بیرچوونەوە و لەرزین لەو کێشانەن کە تووشی ئەوانە دەبن پەتای کۆرۆنایان گرتووە.
ئەو توێژەرانە ڕایانگەیاندووە کە لە سەدا 7 ی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لەوانەدا زیاترە کە پەتای کۆرۆنایان گرتووە بەراورد بەو کەسانەی کە خۆیان پاراستووە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی 6 ملیۆن و 600 هەزار ئەمریکی کە بە دەست نەخۆشییەکانی مێشکەوە دەناڵێنن پەیوەندیی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە.
بە پێی ئەو توێژینەوەیە، لاوازی بیرکردنەوە یەکێک لە نیشانە دیارەکانی پاش تووشبوونە بە نەخۆشی کۆرۆنا، نەخۆشییەکانی دیکەش وەک سەرئێشە، گۆشەگیری و ڕاڕایی بوون، لەرزین و ….. لە لایەن ئەو توێژەرانەوە باس کراون./.