بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلیڕەزا تەنگیسەری وتی کە هێزی دەریایی سوپای پاسداران هێزێکی تایبەتە و ئەرک و ڕاسپاردەی تایبەتی هەیە و پاڵپشتی سەربازی لە 32 کەشتی دەکات و بۆ ڕێگری لە چەتەگەری دەریایی، پاسەوانی لە کەشتییە بازرگانی و کەشتییەکانی دیکە دەکات.
ناوبراو وتی: کەنداوی فارس پەیوەندی بە وڵاتانی ناوچەکەوە هەیە بەڵام درێژترین سنوری کەناراوەکانی ئەم کەنداوە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە و پێشنیاری ئەوەمان داوە لە جێی هێزەکانی بێگانە ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەین.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی دامەزرانیەوە تا ئێستا دەسدرێژی بۆ خاکی هیچ وڵاتێک نەکردووە و لە کاتی هێرشەکانی داعش بەرگریشی لە هەر دوو وڵاتی سوریا و عێراق کردووە.
ناوبراو وتی کە دەستی دۆستایەتی بۆ سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەینەوە بەڵام وەڵامی هەر دەسدرێژییەک بە توندی دەدەینەوە.
لیوا تەنگیسەری وتی کە بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕسی ئیسلامی ئێران پشتمان بە توانا خۆماڵییەکان بەستووە و شانازی بەوە دەکەین کە چەکەکانمان بەرهەمی خۆماڵییە و دەتوانین دوژمنانمان ڕوبەڕوی شکست بکەینەوە./.