بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق شەوی یەک شەممە 23 ی تشرینی یەکەمی 2022 لە تاران لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا خۆشحاڵی خۆیی سەبارەت بە هەوڵەکانی سەرکردە عێراقییەکان بە تایبەت عادل عەبدولمەهدی بۆ پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و بەئەنجام گەیشتنی هەوڵەکان لە پەرلەمانی عێراق کە بووە هۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ و ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە پاڵپشتی تارانی لە گەل و حکومەتی عێراق ڕاگەیاند و وێڕای ڕەزامەندیی لە ئاستی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری و ئەمنی، جەختی لە سەر هەوڵەکانی تاران و بەغدا بۆ کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە تواناکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابورییەکان کردەوە.
عادل عەبدولمەهدیش لەو کۆبوونەوەدا وێڕای شرۆڤەی دۆخی عێراق، تێڕوانینی خۆیی سەبارەت بە بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان خستەڕوو./.