بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەرزینی دەستەکان ئەگەر بە هۆی هیچ حاڵەتێکی تەندرووستییەوە نەبوو پێویست بە چارەسەر ناکات، لەوانەیە تەنیا لە ئەنجامی دڵەڕاوکێ و قەلەقی یان کەمخەوی بێت.
هەندێک هۆکاری دیکەی لەرزینی دەستەکان کە ڕەنگە جێی نیگەرانی بن، بریتین لە:
لەرزینی فیسیۆلۆجی، ئاسایی نابینرێت و ئەویش بۆ پارێزگاریکردن لە جوڵە درووست دەبێت.
نەخۆشی پارکنسۆن.
جەڵتەی مێشک.
زۆر خواردنەوەی کافایین.
کەمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن.
زیاد دەردانی غودەی دەرەقی.
دوودڵی.
هەبوونی کێشە لە مێشکدا.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان./.