بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەخۆشییەکانی دڵ بە یەکێک لە هۆکارەکانی مردن لە جیهاندا دادەنرێت، گرنگترین هۆکاری ئەم نەخۆشییانەش بۆ خۆراک دەگەڕێتەوە.
ئەو سێ خۆراکەی کە زیان بە تەندرووستی دڵ دەگەێنن، بریتین لە:
گۆشتی دەستکرد:
ئەو گۆشتە کە بە دووکەڵ و سوێرکردن خەزن دەکرێت و مادەی پارێزەری کیمیایی تێدەکرێت. پزیشکان دەڵێن کە ئەم گۆشتە دەوڵەمەندە بە چەوری تێر و سۆدیۆم و ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی بڕێکی زۆر لەوانە ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
خۆراکە دەستکردەکان:
بۆ نموونە چپسی پەتاتە، دانەوێڵە، تەنانەت نانی سپی، دەوڵەمەندن بە چەوری تێر و سۆدیۆم، هەروەها بڕێکی زۆر شەکری زیادکراو و کاربۆ هیدراتیان تێدایە.
خواردنە گازییەکان:
لە بنەڕەتدا خواردنەوەی گازی ڕێژەیەکی زۆری شەکری زیادکراوی تێدایە، ئەوانەش حەزی خواردنی مرۆڤ بەرز دەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کالۆری و ئەگەری قەڵەوی، ئەوانەش کە کێشیان زۆرە یان قەڵەون، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە بەراورد بەوانەی کێشیان ئاساییە./.