بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەرزی پاییز هاتووە و کەشوهەوا ساردی کردووە، ئەم گۆڕینەی کەشوهەوا وایکردووە خەڵکێکی زۆر تووشی نەخۆشیی ئەنفلۆنزا بن و سەردانی نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندرووستییەکان بکەن. هەندێک کەس بە پژمین و ئاوی لوتەوە یەکسەر دەچنە نەخۆشخانە و لای پزیشک.
باشترین شت بۆ ئەو کەسانە ئەوەیە کە لە ماڵەوە بمێننەوە و پشوو وەربگرن.
خواردنی ئاو و ئاوی میوە، ڤیتامینەکان، سەوزە و …. بۆ توشبووانی ئەنفلۆنزا بەسوودە.
بەڵام پرسیار ئەوەیە کە کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟
عەلی ئەسەدوڵڵاهی ئەمین پزیشکی پسپۆڕ لە ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە توشبوون بە ئەنفلۆنزا، نەخۆشەکە تای هەبوو، کۆکەی توندی هەبوو و تووشی هەناسەتەنگیش ببێت، دەبێت سەردانی پزیشک بکات./.