بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرید زەکەریا شرۆڤەکاری ئەمریکی، پێشکەشکاری کەناڵی سی ئێن ئێن و نووسەری ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە شرۆڤەی هێرشی درۆنەکان لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ڕایگەیاند کە ڕۆڵی درۆنەکان لە شەڕەکانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا کەرەستەی نوێ و پێشکەوتووی سەربازی بەکار دێت، لە گرنگترینی ئەوانەش درۆنەکانن کە لە ڕووی میدیاییشەوە ڕووماڵێکی بەربڵاوی بەکارهێنانی دەکرێت.
زەکەریا وتی کە درۆنەکان وایان کردووە کە هیچ شوێنێک پارێزراو نەبێت و ئەو وڵاتانەش کە دەستیان بەم تەکنۆلۆژیایە گەیشتووە دەتوانن براوەی ململانێکانی داهاتوو بن./.