بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گورچیلەکان هەموو ئەو شتانەی جەستە پێویستی نییە لێی دووردەخەنەوە. کاتێک سەردانی تەوالیت دەکەن سەرجەم ئەو مادە زیادانە لە جەستە دەچێتە دەرەوە، بەڵام گورچیلەکان زیاتر لە پاککردنەوەی خوێن چالاکی دەکەن.
گورچیلەکان یارمەتیدەری ئێسکەکان دەبەن تا بە تەندرووستی بمێننەوە، بە جەستە دەڵێن کە کەی خانەی نوێی خوێن درووست بکەن تا بە چاودێریکردنی پەستانی خوێن، کاتێک کە بە درێژایی ڕۆژ سەرقاڵی پیاسەکردنن، بە تەندرووستی بمێننەوە.
بەم هەموو چالاکییەوە، زانایان وا بیر دەکەنەوە کە هەبوونی دوو گورچیلە بۆ مانەوەی ئێمە گرنگە. گورچیلەکان خوێن پاک و خاوێن دەکەنەوە.
ڕاستە کە مرۆڤ بە یەک گورچیلەش دەتوانێت درێژە بە ژیانی بدات، هەندێک لە مرۆڤەکان تەنیا بە یەک گورچیلەوە لە دایک دەبن لە بەر ئەوەی کە ئەو گورچیلەکەی گەشەی نەکردووە. هەندێک کات دوو گورچیلەکەش لە یەکەم قۆناغی گەشەیان یەک دەگرنەوە و دەبنە یەک گورچیلە، ئەو کەسانەش دۆخی وەهایان هەیە دەبێت زۆر چاودێری خۆیان بکەن لە بەر ئەوەی کە ڕەنگە زیاتر لە کەسانی ئاسایی تووشی نەخۆشی ببن.
کاتێک یەکێک لە گورچیلەکان لە ئیشکردن ڕادەوەستێت، خوێنی ئێمە پاک نابێتەوە و ڕەنگە نەخۆش ببین، تەنیا ڕێگای مانەوەش ئەوەیە کە پرۆسەی دیالیزکردن دەست پێبکات یان چاندنی گورچیلە بکرێت./.