بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە، وتی: دەسەڵآتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین بە تێپەڕبوونی ئەم ساڵانە بووەتە دامەزراوەیەکی ئەمنی کە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستی خزمەت دەکات و بۆ ئەوەش مووچە وەردەگرێت.
ناوبراو وتی: دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوا تەنیا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی چالاکی دەکات.
نەخالە وتی: ڕژێمی زایۆنیستی کەرتی خۆرئاوا بە بچووک دەزانێت و ئەگەر فەڵەستینییەکان شۆڕش بکەن لە ڕێگای هێزی سەربازییەوە ئەوان سەرکوت دەکات و ئەمەش بەرهەمی هاوئاهەنگی ئەمنی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەرە لە گەڵ ئەو ڕژێمە./.