بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەیفوڵڵا شامی وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاند کە موڵەتی ئەوە نادرێت غازی یەمەن ببرێتە ئەورووپا یان هەر وڵاتێکی دیکە، لە بەر ئەوەی کە یەمەنییەکان خۆیان پێویستیان بەم وزە هەیە و تووشی قەیران بوون.
شامی وتی: هێرشی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ڕێگای درۆنەوە بۆ ڕێگری لە تاڵانکردنی نەوتی یەمەن بووە و وەک هۆشدارییەکی سەرەتاییە و لە ئەگەری ملکەچبوونی کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەرامبەر ئەمریکا و ئەورووپا، هێرشەکان دەبنە ڕاستەوخۆ و جوڵەی کەشتییە نەوتییەکان ڕادەگرن.
ئەو وەزیرەی یەمەن وتی کە درۆنەکان پەیامی بەهێزبوونی گەلی یەمەن لە گۆڕینی هاوکێشەکان دەدەنە دوژمنان و ئەمڕۆ درۆنەکان بوونەتە بەهێزترین و پێشکەوتووترین چەکی یەمەنییەکان./.