بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سوریا، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئەوەی کە جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ دیمەشق کردەوە، ئەو هێرشەی ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەکەی وتەبێژی حەماسدا هاتووە: هێرشەکانی شەوانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ خاکی سوریا، تاوان و زوڵمێکی ئاشکرا و بەردەوامی ڕژێمی زایۆنیستییە لە دژی گەلانی موسڵمان و لە درێژەی کوشتار و تیرۆری گەلی فەڵەستیندایە.
حازم قاسم وتی: حەماس بەردەوام لە گەڵ سوریایە و لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیش پەیوەندییەکانی لە گەڵ دیمەشق بەهێزتر دەکات.
ناوبراو وتی: هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی ڕێگری لە یەکگرتوویی موسڵمانان لە دۆسیەی فەڵەستینە و لەم بوارەدا تەل ئەبیب کەڵک لە سیاسەتی سازشتی چەند وڵاتێک وەردەگرێت./.