بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق سەلما وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە بەردەوامی چالاکییەکان لە قودس و کەرتی خۆرئاوا پیشاندەری بەهێزبوونی ڕێبازی خۆڕاگرییە لە ویژدان و بڕوای گەنجانی شۆڕشگێڕی فەڵەستین و ئەوان لەوە تێگەیشتوون کە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران تەنیا ڕێگای پاڵپشتییە لە خاک و پیرۆزییەکانی.
ناوبراو وتی کە چالاکی فەڵەستینییەکان پیشان دەدات خۆڕاگری پەرەی سەندووە و قودس و لە باکور تا باشوری کەرتی خۆرئاوای گرتووەتەبەر./.