بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی 21 ی تشرینی یەکەمی 2022 ڕایگەیاند کە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و بزوتنەوەی حەماس زیان بە بەرژەوەندییەکانی گەلی فەڵەستین دەگەێنێت.
نێد پرایس ڕایگەیاند کە پێشوازیی سەرۆک کۆماری سوریا لە شاندە سیاسییەکەی حەماس زیان بە بەرژەوەندییەکانی گەلی فەڵەستین دەگەێنێت و هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە لاواز دەکات.
ڕۆژی 19 ی تشرینی یەکەمی 2022 چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا و شاندێکی فەڵەستینی لە دیمەشق بەڕێوەچوو./.